ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دەنگۆی بوونی زیدان بە راهێنەری پاریس سانجێرمان رەتدەکرێتەوە

یاریگا
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی دەنگۆی دوورخستنەوەی بڵاوبووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی فەرەنسا دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردەوە، بەم دواییە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە راهێنەرەکەی شازادەکان بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان پێدەچێت لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و لە شوێنی ئەویش، زینەدین زیدان راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەست نیشان بکرێت، بەڵام دەنگۆکان راست نین.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پۆچێتینیۆ هیچ فشارێکی لەسەر نیە و لەلایەن کارگێری یانەکەشیەوە زۆر پشتگیری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button