ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا لە 2017 ئامادەنەبوو محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ساڵی 2017 رەتیکردەوە محەمەد سەڵاح هێرشبەری ئەو کاتەی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بگوازێتەوە، لە بڕی ئەو عوسمان دێمبلی لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گواسترایەوە ئەو یانەیە.

ماڵپەری elnacional کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، لەو ساڵەدا مۆنچی کە ئەو کات بەرێوەبەری وەرزشی بوو لە یانە ئیتاڵیەکە، هێرشبەرە میسڕییەکەی پێشکەشی بلاوگرانا کرد، بەڵام جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی ئەو کاتەی یانەکە گواستنەوەی ئەو یاریزانەی رەتکردەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە هۆکاری رەتکردنەوەی سەڵاح، هێرشبەری ئەو کاتەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بوو و ئەو یانەکە پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەی دێمبلی خەرج کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button