ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوبەری دۆرتموند: دەجەنگین دژی مەدرید و بایەرن و سیتی بۆ هالاند

یاریگا-هانس خواکیم واتزکی بەڕێوبەری گشتی بۆروسیا دۆرتموند دەڵێت نایانەوێت دەستبەرداری ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان ببن.

زۆرینەی یانە دیارەکانی ئەورووپا، چاویان لەوەیە هاوینی داهاتوو گۆڵکارە نەرویجییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام دۆرتموند بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت و کاتێک ئەو پرسە لەلایەن دای ڤیڵت  رووبەرووی واتزکی کرایەوە، وتی “بەدڵنیاییەوە ئاسان نابێت بیهێڵینەوە، ناشڵێم کۆتایی هاتووە و دەڕوات، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی ئەستێرە دیارەکانمان نەڕۆن لە یانەکە و کار بۆ ئەوە دەکەین بەرپرس بن بەرامبەر دۆرتموند”.

هالاندی ٢١ ساڵ خاوەنی ٤٥ گۆڵە بەتەنها لە ٤٧ یاری فەرمیدا. یانەکانی ریاڵ مەدرید، بایەرن میونشن، مانچێستەر سیتی و پاریس سان جێرمان لە دیارترین خوازیارەکانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button