ئیسپانیا

ماوەی دوورکەوتنەوەی گاریس بەیڵ ئاشکرابوو

یاریگا-پێکانەکەی گاریس بەیڵ درێژخایەنە و نزیکەی دوو مانگ دادەبڕێت.

بەگوێرەی کادینا کۆپ، بەهۆی ئەو پێکانەی هەفتەی پێشوو لە مەشقەکاندا تووشی هات، بەیڵ تا دوو مانگی دیکە ناگەڕێتەوە یاریگاکان. بەڵام مەدرید نایەوێت هەواڵەکە رابگەیەنێت چونکە رێککەوتنێک هەیە لە نێوان مەدرید و ئەو یاریزانەدا کە راپۆرتە پزیشکییەکانی بە نهێنی بهێڵدرێتەوە.

گاریس ئەم وەرزەی بە سەرەتایەکی باش دەستپێکرد و ئەمجارەشیان پێکان رێگربوو لە گەڕانەوەی بۆ ئاستی راستەقینەی، ناوبراو لە کۆتا وەرزی گرێبەستەکەیدایە و هاوینی رابردوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بێ بەرامبەر لە مەدرید دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button