ئەرشیڤ

تاکە کاندیدی بازنەی پاریس

یاریگا-

پاریس کۆمەڵیک ئەستێرەیان هەیە و پێکەوە ناگونجێن، کارکردن لە پاریس زۆر قورسە، ئەو راهێنەرەی بچێتە شوێنی پۆچەتینۆ دەبێت ئەم تایبەتمەندیانەی تیابێت کە باسی دەکەین، لە کۆتاییدا بۆتان دەردەکەوێت کێ گونجاوە بۆ ئەو شوێنە.

ئیمباپێ خۆی بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دەزانێت، نەیمار لە یاریگادا زیاتر یاری بۆخۆی دەکات و گوێ بە تاکتیک نادات، مێسی تازە هاتوەو لەگەڵ تیپەکەدا نەگونجاوە.. بەگشتی هەمویان بەرگری ناکەن!!

چارەسەر ئەوەیە راهێنەرێک بێت لە فەرەنسادا لە ئیمباپێ گەورەتر بێت، لە جیهاندا لە ریزی گەورەکاندانێت، لە تاکتیکدا کێشەی ناوەڕاست چارەسەر بکات..

دەبێت کە سایەتیەکی گەورەی هەبێت کاتێک نەیماری دانیشاندا نەتوانێت بەرامبەر بوەستێتەوە.. رۆژنامەکانی فەرەنسا پێی نەڵێن هیچی لە دەسەڵاتتدا نیە، تەنانەت وابکات ئەو رقەی لە ئەوروپادا دژی پاریس هەیە کەمبێتەوە، بە یوفا و فیفاوە حسابی بۆ بکەن.

دەبێت ناوێکی گەورەبێت و پێویستی بەوە نەبێت پاریس گەورەی بکەن، گوێ نەدا بە دڵ رازی کردنی ناسر خلێفی و لیوناردۆ کاتێک بڕیادیدا ناڤاس یاری پێ بکات بەسەر دۆنارۆمادا، بۆ نمونە!

پاریس سان جێرمان باشترین ئۆتۆمبێلی فۆرمولاوەنتان کڕیوە، بەڵام شۆفێرەکەتان باش نیە، شوفێرێکتان دەويت شارەزای بەرزو نزمیەکانی چامپیۆنس لیگ بێت، لە لۆفەکانی میونخ و شەقامەکانی میلانۆ بە یەک دەست شۆفێری کردبێت، حسابی بۆ تاسەکانی لیڤەرپوڵ نەکردبێت .. خۆ دەزانن کێ دەڵێم!!!

پیاوێکتان دەوێت گوێ بە فشار و شت نەدات، لەگەڵ گەورەترین یانە و قورسترین سەرۆک کاری کردبێت، لێدوانی کەم بێت و سەنگین و قورس بێت، راهێنەرێکتان دەوێت قەت دەرنەکرابێت …

بەڵێ بەرێزان تەنها یەک کاندید مایەوە .. ئەوەی لە مێشکی تۆشدایە، زەینەدین زێدانە، هێشتا زوە بۆ دورخستنەوەی پۆچەتینۆ بەڵام کار وا بڕوات زۆر بەردەوام نابێت، زیدان چارەسەرە بۆ پاریس بۆ مان یونایتد بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا .. زۆر شوێنیتر، بەڵام لە هەموویان زیاتر پاریس ئێستا پێویستی پێیەتی بۆ رێکردنەوەی باری تیپەکەی

بابەتی زیاتر

Back to top button