ئه‌مریکا

دانی ئەلڤێس ڕیزەكانی ساو پاولۆی جێهێشت

یاریگا-

یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی ڕایگەیاند كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەكەیان.

هەژماری فەڕمی ساوپاولۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: گەشتینە ڕێككەوتن لەگەل دانی ئەلڤێس بۆ هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی ، كە گرێبەستەكەی لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2022 بەسەردەچوو.

بەرگریكارە بەڕازیلیەكە ڕەتیكردەوە ماوەی گرێبەستەكەی لەگەل ساوپاولۆ تەواو بكات بەهۆی ئەوەی شایستە داراییەكانی خۆی لە یانەكە وەرنەگرتووە ، هەر بەو هۆیەوە ڕاهێنانەكانی یانەكەی جێهێشتووە.

ئەلڤێس مێژوویەكی نایابی هەیە لە ئەوروپا و بەجۆرێك لە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا یاری كردووە وەك بارسێلۆنا و یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمان و لەگەڵ هەلبژاردەكەشی زیاتر لە 100 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژوودا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button