ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆیس كین: هەست بە هیچ ناڕەحەتیەك ناكەم بۆ شوێنگرتنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

مۆیس كین هێرشبەری نوێی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە كە هەست بە هیچ ناڕەحەتیەك ناكات بۆ شوێنگرتنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

ڕۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بە یانەكەی ڕاگەیاند كە نایەوێت لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام بێت و لە كۆتاییدا بەرەو مانچێستەر یونایتد گەڕایەوە ، یانە ئیتاڵیەكەش بۆ شوێنگرتنەوەی مۆیس كینی گواستەوە ڕیزەكانی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناساندنی وەك یاریزانی یوڤێنتوس مۆیس كین ووتی: هەست بە هیچ ناڕەحەتی ودڵەڕاوكێیەك ناكەم ، من لێرەم بۆ هاوكاریكردنی یوڤێنتوس ، ئەو یانەیەی كە لێیەوە بەرەوپێشەوە چووم كاتە خۆشەكانم تێیدا بەسەربرد.

هەروەها ووتیشی: من لێرەم بۆ یاریكردن و هەست بە هیچ قورسیەتیەك ناكەم ، گەورەترین بەرپرسیاریەتی پۆشینی درێسی یوڤێنتوسە.

لە تەمەنی 16 ساڵیدا و لە سالی 2016 مۆیس كین بۆ یەكەم جار درێسی خانمە پیرەكەی پۆشی ، لە سالی 2019 پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە كرد بە بڕی 27.5 ملیۆن یۆرۆ ، دووبارە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بە بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ گەڕاندیانەوە ڕیزەكانیان.

هێرشبەرە ئیتاڵیەكە لەگەل یوڤێنتوس درێسی ژمارە 18 دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button