ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

جۆری پێكانەكەی ئیمباپێ دیاریكرا

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات لە یاری یانەكەی بەرامبەر كلەب بروج تووشی پێكان هات.

كلەب بروج لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، یاریەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە خولەكی 51 یاریەكەدا ئیمباپێ بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و ماورۆ ئیكاردی هاتە جێگای.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی پێكانەكەی ئیمباپێ بچووكە و لە یاری داهاتووی پاریس بەشداری دەكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە ئیمباپێ بەهۆی ئازاری پەنجەی قاچیەوە لە یاری بەرامبەر كلەب بروج گۆڕانكاری پێكرا و چاوەڕوان دەكرێت لە یاری داهاتووی پاریس بەرامبەر ئۆلۆمپیك لیۆن بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button