ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی فاتی بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرا

یاریگا-

زۆربەی سەرچاوە ئیسپانیەكان باس لە گەڕانەوەی ئەنسۆ فاتی هێرشبەرە لاوەكەی بارسێلۆنا دەكەن. بۆ یاریگاكان.

وەرزی ڕابردوو فاتی تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو بەهۆیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا و بۆ ماوەیەكی دوور و  درێژ لە یاریگاكان دابڕا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پزیشكەكانی بلاوگرانا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەستەمە فاتی بتوانێت بۆ یاری داهاتووی یانەكەیان بگەڕێتەوە كە ڕۆژی دووشەممە بەرامبەر گرانادا ئەنجامی دەدات.

بەڵام چاوەڕوان دەكرێت بۆ یاری دواتری بارسا بەرامبەر كادێز هێرشبەرە لاوەكەی بلاوگرانا بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button