ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یۆڤێنتۆس بۆ یاری بەرامبەر ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دوای دەستپێکێکی چاوەروان نەکراو لەم وەرزەی سێریائەی، بریارە هەفتەی داهاتوو لە گەڕی چوارەمی خولەکە رووبەڕووی یانەی ئەیسی میلان ببێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی خانمە پیرەکەدا فێدریکۆ کیەزا هێرشبەری ئەو یانەیە دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان، جارێکی دیکە بەشداری راهێنانەکانی کردەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ یاری هەفتەی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان بەشداری بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بە هەمان شێوە بێرناردێسکی ئەو یاریزانەش کە دوو یاری رابردووی یانەکەی بەهۆی پێکان بەشداری نەکردووە، ئەمیشیان بەشداری راهێنانەکانی کردووە.

Back to top button