ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یانەیەک ئۆفەرێکی 100 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی کیەزا پێشکەش دەکات

یاریگا
فێدێریکۆ کیەزا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و بەدەست هێنانی ناسناوەکە، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی، لەوانەش یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە یانەی ئینگلیزیەکە لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە، ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، بەڵام بیانکۆنێری ئەو ئۆفەرە رەتدەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە کارگێری یانەی چێڵسی لەسەر هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و هەر کاتێکیش لە گواستنەوەی کیەزا بێ هیوا بوون، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button