خوله‌کانی دیکە

دەنگۆی گواستنەوەی کیەزا بۆ بایرن میونشن هەیە

یاریگا
فێدێریکۆ کیەزا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، دەنگۆی ئەوە هەیە کە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە دەکات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیانە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی هەرزوو هەواڵەکانی رەتکردەوە و لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو یاریزانەی خانمە پیرەکە بەهیچ شێوەیەک یانەکەی جێناهێڵێت و لە بەرامبەردا یانەکەشی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

کیەزا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوو گۆڵی کردووە، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی.

Back to top button