ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ریال مەدرید و بارسێلۆنا یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکەنە ئامانج

یاریگا
هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئیسپانیا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکەن.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە زلهێزەکەی ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالیەکەی شەیتانە سوورەکان دەکەن، هەرچەندە کارێکی قورسیان لە پێشە، بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەو یانەیەش بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەستەمە دەستبەرداری بێت.

فێرناندێز زستانی ساڵی 2019 بە 63 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی جێهێشتوو و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا بەشداری 85 یاری کردووە و توانیویەتی 44 گۆڵ و 26 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button