ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پۆچەتینهۆ: میسی و نەیمار و ئیمباپێ پێوویستیان بە كاتە پێكەوە

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە سیانەی یانەكەی لیۆنێل میسی و نەیمار دا سێلڤا و كیلیان ئیمباپێ دەكات.

كلەب بروج لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: پێوویستە لەسەر خۆ بین و زیاتر كار بكەین وەك تیم ، پێوویستمان بە كاتە ، هەروەها میسی و ئیمباپێ و نەیماریش بە هەمان شێوە تا لێك تێبگەن و وەك تیم یاری بكەن.

هەروەها ووتیشی: بە گشتی لە ئاست یاریزانەكانم ڕازی بووم ، شەوێكی باش نەبوو بۆ ئێمە ، دەبێت پارێزگاری لە ئارامی خۆمان بكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button