چامپیۆنزلیگ

ئامارێکی ئابڕووبەری بارسا بەرامبەر بایەرن

شەوی رابردوو جارێکیتر بارسێلۆنا تووشی شکست هات بەرامبەر بایەرن میونشن.

بارسا لە کاتێکی خراپدا رووبەرووی بارسا بووەوە ئەمجارە بەڵام لە یارییەکانی  پێشووتریشدا چانسێکی ئەوتۆی نەبووە بەرامبەر یانە باڤارییەکە.

لە کۆتا هەشت ساڵی رابردوودا ئەو دوو یانەیە شەش جار لە پاڵەوانێتییەکی فەرمی رووبەرووی یەکبوونەتەوە. لەو شەش یارییەدا بارسا تەنها یەک جار براوە بووە!

ئەمە هەمووی نیە، بایەرن توانیوییەتی تەنها لەو یارییانەدا ٢١ گۆڵی تۆمارکردووە، بەرامبەر بە  حەوت گۆڵ بۆ بارسێلۆنا.

بلەوگرانا لە ئێستادا بەدەست لەدەستدانی مێسی و پێکانی چەند ئەستێرەییەکی دەناڵێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button