ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی واز لە گواستنەوەی هاری کەین دێنێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی بتوانێت، هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتێنهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام یانەکەی ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت.

کەناڵی Eurosport UK بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گۆڵکارەکەی سپێرز نەیتوانی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن، بریاریدا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەو هیوایەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ستیزنەوە بکات، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە پاشگەز بونەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە بەم هۆیەوە کەین گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە و یانەکەی ئامادەیە هەفتانە 500 هەزار پاوەند وەکو مووچە پێشکەشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button