ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کاردانەوەی سیرجی رۆبیرتۆ دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یەکەم یاری وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بوو و ئەم دۆڕانەش کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای یارییەکە سێرجی رۆبیرتۆ یاریزانی بلاوگرانا لە ژووری جل گۆڕین دەستی بە گریان کردووە، لە کاتێکدا هاندەران فیکەی نارەزایەتیان لە دژی یاریزانەکان لێدەدا، ئەمەش بەشێک لە یاریزانەکانی ئەو یانە نیگەران کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە سەرجەم یاریزانەکان بارسێلۆنا بەهۆی ئەم دۆڕانە بێ هیوا بوینە و بەشێک لە یاریزانەکانیش پێیانوایە گۆرینی راهێنەر باشترین چارەسەرە.

Back to top button