ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پیكێ: خۆمان ناخەڵەتێنین ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی نازناوەكە

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی  دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە پیكێ ووتی: ئەنجامێكی خراپ بوو ، خۆمان ناخەڵەتێنین ، یاریەكی یەكسان بوو تا ئەوان بە چانس گۆڵی یەكەمیان تۆمار كرد.

هەروەها ووتیشی: با بزانین لە كۆتایی وەرز چی ڕوودەدات ، ئێستا بارودۆخەكە جیاوازە ، بە هاتنەوەی عوسمان دیمبلی و ئەنسۆ فاتی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ شتەكان جیاوازتر دەبن و هێرشبەرمان باشتر دەبێت.

لە كۆتایشدا ووتی: با ڕاستگۆ بم لەگەڵتان ئێمە پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەكە نین ، ئەوەش كێشەیەكی گەورە نیە ، زۆر جار پاڵێوراو نەبووین و نازناوەكەشمان بردووەتەوە ، شتەكان دەگۆڕێن ، ئێمە بارساین.

بابەتی زیاتر

Back to top button