ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

لوکاکو داوای دوو یاریزانی دڵخوازی لە یانەکەی کردووە

یاریگا
رومێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێشنیاری بۆ یانەکەی کردووە هاوینی داهاتوو هەردوو بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، میلان سکرینایەر و ئالێساندرۆ باستۆنی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

مالپەری میدیاسێتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی ژول کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەتوو نەبوو و بەم هۆیەوەش هێرشبەرە بەلجیکیەکەی ئەو یانەیە پێشنیازی بۆ یانەکەی کردووە، هەردوو یاریزانەکەی رۆسێنەری باشترین یاریزانن بۆ ئەوەی هێلی بەرگری یانەکەیان توکمەتر بکەن.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە کارگێری چێڵسی بە داواکارییەکی لوکاکو رازیە، ئەویش گواستنەوەی میلان سکرینایەرە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button