خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا ئۆنانای کردووەتە ئامانج

یاریگا
ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ماڵپەری CBS SPORT بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکەی یانە هۆڵەندیەکە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سڕ کرانەکەی کە نۆ مانگ بوو، لەگەڵ یانەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە و بەم هۆیەوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و یانە کەتەلۆنیەکەش لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بێ بەرامبەری ئەو گۆڵپارێزە دەست پێکردووە.

ئۆنانا پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیا نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە پشکنینێکی تایبەتی پزیشکی دەرکەوت کە مادەی وزەبەخشی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و بەم هۆیەوە بۆ ماوەی نۆ مانگ سڕ کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button