ئیتاڵیا

یاریزانێکی رۆما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێت

یاریگا-گۆنزالۆ ڤیلار ناوەڕاستکاری یانەی رۆما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای هاوکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی.

ڤیلار لە تویتەر نوسیوییەتی:  سڵاو، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلەکەی باوکم لەبەردەم ماڵەکەم دزراوە و لە جۆری فیات ٥٠٠ ئەبارس. بڕیار وابوو ئەم بەیانییە بگەڕێنەوە ئیسپانیا بەڵام بەداخەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لە شوێنی خۆی نەمابوو، ئەگەر شتێک دەزانن ئاگادارم بکەنەوە. سوپاس”.

ڤیلار لە ٢٠٢٠ لە ئێڵچییەوە پەیوەندی بە رۆماوە کرد و رەگەزنامەی ئیسپانییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button