ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

فەرمی: یاریزانێکی ئینتەر میلان بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە گەڕی سێیەمی سێریائەی بووە میوانی سامپدۆریا و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆل بۆ هەردوولا یەکسانبوو و بێجگە لەمەش ستێفانۆ سێنسی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیەش تووشی پێکان بوو.

هەژمارەی فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەکی لەسەر پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەیان بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە ” دوای ئەوەی ستێفانۆ لە یاری بەرامبەر سامپدۆریا بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت، ئەمڕۆ پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە ”.

لە بەشێکی دیکە بەیاننامەکەی نێرازۆریدا هاتووە، ئەو یاریزانە پێکانەکەی قورسە و بۆ یاری شەوی چوار شەممە بەرامبەر ریال مەدرید لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت.

Back to top button