ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: سێنسی ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی جێهێشت

یاریگا
ستێفانۆ سێنسی، ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی سامپدۆریا کرد.

ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی نێرازۆری ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشتوو و بۆ ماوەی شەش مانگ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی سامپدۆریاوە کردووە.

سێنسی سەرەتای وەرزی ئەمساڵ تووشی پێکان و بەم هۆیەوە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابرا و، دوای گەڕانەوەشی نەیتوانی متمانەی ئینزاگی راهێنەری بەدەست بێنێت، بۆیە بریاریداوە بەشێوەی خواستن یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button