ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی جۆدی بێلینگهام ناوەڕاستکاری وڵاتەکەیان و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی یاریزانەکەی زەردەواڵەکان، هەردوو یانەکەی وڵاتەکەیان بە تایبەت رێدز کە ماوەیەکە چاودێری دەکات، کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دەکەن و هەردوو یانەش ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.

بێلینگهام لەوەتەی ساڵی رابردوو لە پەیوەندی بە یانەی بوورووسیا دۆرتمۆندەوە کردووە و تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button