ئه‌وروپائیسپانیا

هێرشبەرێکی بارسێلۆنا نزیکەی چوار بە هۆی پێکان یاری ناکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یاری ئەم هەفتەیەی لەلالیگا بەرامبەر یانەی سێڤییا لەسەر داوای ئەو یانەیە دواخرا، ئەو یانەیە ئامادەکاری بۆ یاری سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، مارتن برایسوەیت هێرشبەری دانیمارکی بلاوگرانا بەهۆی پێکان لە ئەژنۆی تووشی بووە، بەشداری ئەو یارییە ناکات و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەکەی نزیکەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بەم شێوەیە بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ، پشت بە تواناکانی مێمفیس دیپای دەبەستێت و لەوانەشە ئانسۆ فاتی ئەویش بەشداری یارییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button