ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

هۆكاری شكستهێنانی پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە مانچێستەر سیتیەوە

یاریگا-

فیدریكۆ چیرۆبینی ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هۆكاری شكستهێنانی پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە ئاشكرا كرد.

دوای ئەوەی كریستیانۆ خواستی خۆی دەربڕی بۆ جێهێشتنی یوڤێنتوس یانەی مانچێستەر سیتی هاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی دۆن بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

چیرۆبینی لە لێدوانیدا بۆ تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ووتی: مانچێستەر سیتی گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەل خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی دەستپێكرد ، بەڵام نەگەشتنە ڕێككەوتن ، چونكە نەیاندەویست هیچ بڕە پارەیەك بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ بدەن.

هەروەها ووتیشی: بارودۆخەكە گونجاو نەبوو بۆ تەواوكردنی مامەڵەكە لەگەڵ سیتی ، بەڵام مان یونایتد كاری جیاوازی كرد و بە شێوەیەكی جیاوازتر هاتنە پێشەوە.

بەردەوام بوو ووتی: نەماندەویست بە زۆر ڕۆناڵدۆ بهێڵینەوە لەو یانەیەی كە نەیدەویست بمێنێتەوە ، چونكە ئێمە ڕێزی كریستیانۆ دەگرین ، هەندێك جار پێوویستە پارە بدەیت و زەرەر بكەیت بۆ ئەوەی یاریزانەكان بڕۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button