ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بێنزیما: دوانەی من و گریزمان بەسودە بۆ فەڕەنسا

یاریگا-

كەریم بێنزیما هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دووپاتیكردەوە كە هەڵبژاردەكەی سوود لە دوانەی خۆی و گریزمان وەردەگرن.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە فنلەندای بردەوە و دوو گۆڵەكەش لەلایەن گریزمانەوە تۆمار كرا ، لە میانەی یاریەكانی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە لە لێدوانیدا بۆ TF1 فەڕەنسی بێنزیما ووتی: وەك ووتم پێوویستە بەردەوام بیت و هەوڵ بدەین ، ئەمڕۆ دوانەی من و گریزمان نایابە و بەسودە بۆ هەڵبژاردەكە.

هەروەها ووتیشی: بەخێرهاتنم بۆ یاریگای لیۆن نایاب بوو و چاوەڕوان كراویش بوو لەبەر ئەو خۆشەویستیەی نێوان من و هاندەرانی لیۆن سوپاسیان دەكەم و ئەوە یەكێك بوو لە خۆشترین ساتەكانی ژیانم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button