ئه‌وروپائیسپانیا

كومان: هیوادارم بۆ چەندین ساڵی دیكە لە بارسێلۆنا بەردەوام بم

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیواخوازە بۆ چەندین ساڵی دیكە لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت.

كومان لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی: من. ئامادەم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم لەگەل بارسێلۆنا و خۆر بە پەرۆشم كە بۆ چەندین ساڵی دیكە لێرە بەردەوەم بم.

هەروەها ووتیشی: سەرەڕای ئەو كاتە سەختانەی یانەكە پێیدا تێپەڕیوە ئەویش لەبەر بڕیارەكانی پێشتر بووە ، ئێستا لەگەل هەبوومی ئەو یاریزانە لاوانە هیوادارم تا چوار بۆ پێنج ساڵی دیكە بەردەوام بم.

بەردەوام بوو ووتی: لە پێش هەموو شتێك خۆم. وەك كەسێكی ئەم یانەیە دەزانم و كاری من هاوكاریكردنی ئەم یانەیەیە تا بەرەو پێشەوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button