ئه‌وروپائیسپانیا

فاتی بە مەرجێك بە وەرگرتنی درێسی ژمارە 10 ڕازی بووە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند ئەنسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەكەیان بە مەرجێك بە وەرگرتنی درێسی ژمارە 10ی لیۆنێل میسی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان ڕازی بووە.

لاپۆرتا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوە ئازایەتیەكی بێ وێنەیە بۆ فاتی ، كاتێك درێسی ژمارە 10مان پێشكەشكرد ووتی بە مەرجێك دەیپۆشم كە سەرجەم سەركردەكانی یانەكە ڕازی بن.

سەرۆكی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتیشی: دوای وەرگرتنی ژمارەكە لەلایەن ئەنسۆ فاتیەوە دەتوانین شوێنێك لە لیستەكەدا بهێڵینەوە ، چونكە ئەم ژمارەیە قورساییەكی گەورەی هەیە و كەس نەیدەویست بیپۆشێت.

لە وەلامی ئەو پرسیارەی كە ئایا ویستویانە فاتی بفرۆشن لاپۆرتا ووتی: بارسێلۆنا ئەو یاریزانەی بۆ فرۆشتن دانەناوە و هەرگیزیش هیچ ئۆفەرێكی بۆ نەهاتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button