ئه‌وروپائینگڵته‌را

لوکاکو بە پێکانەوە دەگەڕێتەوە لەندەن

یاریگا
رومێلو لوکاکو، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆماری چیک لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال تووشی پێکان بووە.

یاریزانەکەی بلوز دوای یارییەکە پشت راستی کردەوە لە رانیدا هەستی بە ئازار کردووە و ماوەیەکەی ئەم ئازارەی هەیە، بۆیە دەیەوێت پێش گەڕانەوەی بۆ لەندەن پشکنین بکات و دواتریش لەلایەن تیمی پزیشکی هەڵبژاردەکەی رێنمایی پێدەدرێت. بەم هۆیەوە ئەستەمە ئەو یاریزانە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەشداری بکات.

لوکاکو ئەم هاوینە بەرامبەر 115 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە ریزەکانی یانەی چێڵسی و دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەکەشی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەشداری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button