ئه‌وروپائیسپانیا

تۆرێس ژمارەیەكی ئیسكۆی یەكسان كردەوە

یاریگا-

فیران تۆرێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژمارەیەكی پێشووی ئیسكۆی یەكسان كردەوە.

ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا بوویەوە و یاریەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە و فیران تۆرێس توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان تۆرێس یەكەم یاریزانە پێنج گۆڵ تۆمار بكات بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ماوەی ساڵێكدا لە دوای ئیسكۆ لە ساڵی 2018 كە پێنج گۆڵی تۆمار كردبوو.

بەو بردنەوەیەش ئیسپانیا كۆی خاڵەكانی بۆ 10 خاڵ بەرزكردەوە و لەپێشەنگی كۆمەڵەكەی دەبیندرێت بۆ گەشتنیان بە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button