ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ سوپاسی كاڤانی دەكات

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سوپاسی ئیدینسۆن كاڤانی دەكات دوای پێدانی ژمارە 7.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد ڕایگەیاند كە دۆن لەگەل شەیتانە سورەكان درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت و كاڤانیش درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت.

لە دوای وەرگرتنی ژمارەكە كریستیانۆ ووتی: دلنیا نەبووم كە جارێكی تر بتوانم درێسی ژمارە 7 بپۆشم ، بۆیە دەمەوێت زۆر سوپاسی كاڤانی بكەم.

چاوەڕوان دەكرێت بەرواری 11ی ئەم مانگە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاری یانەكەی بەرامبەر نیوكاسڵ یۆنایتد دەربكەوێت ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button