ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاڤانی وەڵامی داواکەی بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ناوی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەستراوەتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەوڵەکانی بلاوگرانا بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی شەیتانە سوورەکان، بە دواداچوونی بۆ دەنگۆکە کرد و بۆی دەرکەوت کە ئەو یاریزانە رەتیکردووەتەوە یانەکەی جێبێڵێت و ئامادەش نیە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بکات.

بارسێلۆنا ئامادەبوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام داوای کرد کە مووچەکەی کەم بکاتەوە، هەر ئەمەش وایکرد کاڤانی داواکەی ئەو یانەیە رەتبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button