ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاماڤینگا راستەوخۆ پەیوەندی بە مەدریدەوە دەکات

یاریگا-ئیدواردۆ کاماڤینگا بە خواستن لە رینیس نامێنێتەوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

لە ماوەیەکی کەمدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ریاڵ مەدرید سەرجەم کارەکانی کاماڤینگای ناوەڕاستکاری لاوی فەڕەنسی بەکۆتا هێنا و بەرامبەر بە ٣٠-٣٥ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی.

ئەگەری ئەوە هەبوو بەهۆی کەمی تەمەنەکەی کە تەنها ١٨ ساڵە راستەوخۆ بە خواستن بدرێتەوە بە رینیس، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند کارلۆ ئەنشلۆتی دەیەوێت ئەو یاریزانە بەزووترین پەیوەندی بە پێکهاتەکەیەوە بکات.

کاماڤینگا لە هەمان پێگەی کاسیمیرۆ یاری دەکات و مێرەنگی هیچ یاریزانێکی یەدەگی بەتوانای نیە لەهەمان پێگەدا.

کاماڤینگا وەک یەکێک لە یاریزانە لاوە بەهرەمەندەکان سەیردەکرێت و ساڵانێکە یانە گەورەکانی ئەورووپا چاودێری دەکەن بەڵام مەدرید خاوەن قسەی کۆتایی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button