ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆناڵدۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند و گرێبەستەکەش واژۆکرا

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ  سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ مانچێستەریونایتد ئەنجامدا.

کریس بەر لە دوو رۆژ گەڕایەوە ئۆڵد ترافۆرد، ئەمڕۆش لە شاری لیشبۆنەی وڵاتەکەی بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.

دواتر واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی یونایتد کرد کە تاوەکو هاوینی ٢٠٢٣ـەیە..

کۆتایی ئەم هەفتەیە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەست پێدەکات و ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت، پاش ئەوە پێشبینی دەکرێت رۆناڵدۆ بگاتە مانچێستەر و پەیوەندی بە یانە دێرینەکەیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button