ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مباپێ چڕتر دەکات

یاریگا
لە کاتێکدا کە کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کەچی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت ئەو یاریزانە لە چنگ یانە ئیسپانیەکە دەربێنێت.

ماڵپەری ئاتلێتیکی ئینگلیزی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری رێدز ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی شازادەکان، محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەکەیان و هەندێک پارە پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن، بۆیە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ پەیوەندیان بەم یانەیەوە کردووە و چاوەڕێ وەڵامەکەیانن.

سەڵاح تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەگەر بێتو پاریس سانجێرمان بەم ئۆفەرە رازی بێت، ئەو کات ناچارە ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیوەندی بە خولی فەرەنساوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button