ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بەپەلە: ریال مەدرید هەنگاوی دووەمی هاوێشت

یاریگا
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، ئۆفەرێکی بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە کرد، بەڵام هەر زوو ئۆفەرەکە رەتکرایەوە.

رۆژنامەنوس Kaveh Solhekol لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، دوای رەتکردنەوەی ئۆفەری یەکەمی شاهانەکان لەلایەن شازادەکانەوە، ئەمڕۆ کارگێری یانەی ئیسپانیەکە ئۆفەری دووەمیان بەرامبەر 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە و چاوەڕێ وەڵامەکە دەکەن.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە هەموو ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمان ئەوەیە مباپێ زیاتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، چونکە ئەو یاریزانەیان لە ساڵی 2018 بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆ گواستووەتەوە و تاوەکو ئێستا تەنها 145 ملیۆن یۆرۆیان داوەتە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button