ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی باس لە ڕۆشتنی ئیمباپێ دەكات بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ناسڕ خلێفی قەتەڕی و سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە پەیوەندیكردنی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی دەكات بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە.

تا دێت هەواڵی پەیوەندیكردنی ئیمباپێ بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە گەرم و گوڕتر دەبێت پێش لە هەفتەیەك لە داخرانی دەرگای گواستنەوەكان.

لە وەلامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی ماركا سەبارەت بە داهاتووی كیلیان ئیمباپێ خلێفی ووتی: ئێستا كاتی ئەوە نیە ، من كارم هەیە ،دواتر قسە لەسەر ئەوە دەكەم.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەل پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button