ئه‌وروپا

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشكەش كردووە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێشكەش كردووە.

گرێبەستەكەی دۆن لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت و نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووس دی ماریزۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا ساڵی 2023 پێشكەش بە یوڤێنتوس كردووە بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

هەروەها ئاشكرا كراوە كە ئۆفەرەكەی مانچێستەری سیتی بە موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆیە بۆ كریستیانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button