گرنگترینیاریگا

فیفا ٢٠١ ملیۆن دۆلار وەردەگرێتەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێتەوە کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی یەکێتییەکە دەستی بەسەرداگیرابوو.

زیاد لە ٥٠ بەرپرس و کارمەندی فیفا تا ئێستا دادگایی کراون لەوکاتەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر گەندەڵییەکانی فیفا دەستی پێکردووە لە ٢٠١٥ ـەوە. ٢٧ کەس لەوانە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و سەرۆکی پێشووی فیفا و یوفاش سڕکران.

لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەست بەسەر هەژماری بانکی ئەو کەسانە گیرا کە تێوەگلابوون و کۆی پارەکان ٢٠١ ملیۆن دۆلار بوو. ئێستا ئەو بڕە پارەیە دەدرێتەوە دەست فیفا.

ئەوانیش دەڵێن پارەکە لە پڕۆژە وەرزشییەکاندا خەرج دەکەن بە تایبەت پڕۆژەکانی گرنگیدان بە تۆپی پێی لاوان و کۆمەڵگاکان.

لە ٢٠١٥دا گەورەترین گەندەڵی مێژوویی وەرزشی ئاشکراکرا لەلایەن وەزارەتی دادوەری ئەمریکیا و تۆمەتەکان بریتین بوون لە  ساختەکاری، بەرتیل دان، پارە سپی کردنەوە، رێککەوتنی ساختە.

بابەتی زیاتر

Back to top button