ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئەتلەتیكۆ مەدرید هێرشبەرێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی بەڕازیلی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ماتیۆس كونها هێرشبەری بەڕازیلی یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

هێرشبەرە 22 سالانە بە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەی دیگۆ سیمیۆنیەوە كرد بە گرێبەستێك تا ساڵی 2026.

وەرزی ڕابردوو كونها لەگەل هێرتابەرلین بەشداری لە 38 یاریدا كردووە و توانیویەتی 12گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button