خوله‌کانی دیکە

پۆرتۆ داوای 13 ملیۆن بۆ دەستبەرداربوون لە کۆرۆنا دەکات

یاریگا
خێسۆس کۆرۆنا، هێرشبەری مەکسیکی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بووەتە ئامانجی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدایە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە، داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرە مەکسیکیەکە لەلایەن رۆسێنەرییەوە بووەتە ئامانجی و ئەو یانەیە ئۆفەرێکیان بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە پۆرتوگالیەکە کردووە، بەڵام ئەو یانەیە بەم ئۆفەرە رازی نین و داوای 13 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

کۆرۆنا تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەو یاریزانە لەوەتەی ساڵی 2015 لە یانەی پۆرتۆ یاری دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 31 گۆڵ و 68 ئاسیستی لە 269 یاریدا تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button