ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ساوڵ نزیکە لە جێهێشتنی ئەتلەتی

یاریگا-ساوڵ نیگێز ناوەڕاستکاری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید نزیک بووەتەوە لە جێهێشتنی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و پەیوەندیکردن بە پریمەرلیگەوە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەریونایتد لە هەمان کاتدا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئیسپانییە ٢٦ ساڵەکە.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەراش، یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە تەنها بە خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و بەهۆی تەمەنەکەیەوە پێیان وایە دەتوانن لە داهاتوودا سوودی لێ وەربگرن.

ساوڵ دەرچووی ئەکادیمیای ئەتڵەتیکۆیە و لە ٢٠١٢دا بەرزکرایەوە بۆ تیمی یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button