ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: رامسی ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
ئارون رامسی، ناوەڕاستکاری وێلزی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

هەژمارەی فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکاری وێلزی یانەکەیان لە رانی راستیدا تووشی پچڕانی دەمارێکی بووە و بەم هۆیەوە نزیکەی 10 رۆژی دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت و دواتر وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان دیاری دەکرێت.

رامسی ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام دوای ئەم پێکانە مانەوەی لە یانەکەی مسۆگەر دەبێت.

Back to top button