ئیتاڵیا

رامسی لۆمەی یوڤێنتۆس دەکات بۆ پێکانەکانی!

یاریگا-ئارۆن رامسی ناڕاستەوخۆ رەخنە لە یوڤێنتۆس دەگرێت و بەهۆکاری پێکانە یەک لەدوای یەکەکانیان دەزانێت.

ئارۆن لەم وەرزەدا تەنها ١٠٥ خولەک یاری کردووە و لەوکاتەوەی بێ بەرامبەر لە ئارسناڵەوە روویکردووەتە یۆڤی هەمیشە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت. ناوبراو لە کامپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وێڵز سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتکردنی بۆ وێلز و دوورخستنەوەی لە یوڤێنتۆس وتی “فەلسەفەی مەشقکردن و رێگاکانی لێرە زۆر جیاوازە لەگەڵ یانەکەم، زۆر کەس هەن لێرە کە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵمن و کارم لەگەڵ دەکەن و دەزانن چۆن بە باشترین شێوە و بۆ چەند یارییەکی دوای یەک بێ کێشە یاری بکەم وەک ئەوەی لە یۆرۆ نیشانمدا”.

ئەم لێدوانەی رامسی لە کاتێکدا، یانەکەی دەیەوێت کڕیارێکی بۆ بدۆزێتەوە تاوەکو رزگاری بێت لە موچە بەرزەکەی کە ٧ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button