ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

رامسی لە رۆناڵدۆ گرانتر کەوتووە لەسەر یوڤێنتۆس!

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەناڵێنێت بەدەست یەکێک لە خراپترین مامەڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی و ئامارەکانی ٢٠٢١ نیشانی دەدەن لەو ساڵەدا رامسی پارەیەکی زۆر کەوتووە لەسەر یانەکە بەرامبەر بە خولەکەکانی یاریکردنی.

رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆ وێب شیکاری بۆ ئەوە کردووە هەر یاریزانێک بەگوێرەی موچەی چەند خولەک یاریکردووە. لەو ئامارەشدا ئارۆن رامسی بەهۆی پێکانە لەدوای یەکەکان و دابەزینی ئاستی بۆ هەر خولەکێک یاریکردن ٨٨٩٢ یۆرۆ کەوتووە لەسەر یانەکە.

ناوەڕاستکارە وێڵزییەکە لە تەواوی ٢٠٢١ تەنها ٨٨٤ خولەک لە یاریگادابووە و موچەی ساڵانەی زیاد ٧ ملیۆن یۆرۆیە.

لە بەرامبەردا، سەرەڕای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ موچەکەی ٣١ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەبوو لە بیانکۆنێری، بۆ هەر خولەکێک یاریکردن ٧٨٢١ یۆرۆ کەوتووە لەسەر یۆڤی، سەرەڕای جێهێشتنی یانەکە لە مانگی هەشت رۆناڵدۆ ئەمساڵی وەک گۆڵکاری یۆڤی بەکۆتا هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button