ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی مباپێ دیاری دەکات

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەکاری بۆ ئەوەی کردووە هەر کاتێک کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی ریزەکانی یانەکەیان جێهێشت، هەر زوو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری RMC Sportـی فەرەنسی دوێنی ئاشکرای کرد، شازادەکان لە مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە لاوەکەیان بێ هیوا بوینە، بۆیە دەیانەوێت ئەم هاوینە پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بن، لە بەرامبەردا ریچالیسۆن هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی وەکو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە. پاریسیەکان ئامادەن بەرامبەر 160 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری مباپێ بن، بەڵام تاوەکو ئێستا کە دەگوترێت ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی، هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button