ئیتاڵیا

مۆرینهۆ ژمارەیەکی پێوانەیی لە خولی ئیتاڵی تۆمارکرد

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ لە یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیدا، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات.

ئەمڕۆ رۆما ٣-١ شکستی بە فیۆرەنتینا هێنا، بەوەش مۆرینهۆ بوو بە خێراترین راهێنەر کە ٥٠ بردنەوە لەو خولەدا تۆماربکات. خۆزێ پێویستی بە تەنها ٧٧ یاری بوو لە خولەکەدا تاوەکو بگات بەو ژمارەیە، پێشتر ٤٩ بردنەوەی بۆ ئینتەرمیلان دەستەبەرکردبوو لە نێوان ٢٠٠٨-٢٠١٠ دا.

راهێنەرە ناودارەکە، هاوکات خاوەنی ژمارەیی خێراترین ٥٠ بردنەوەیە لە پریمەرلیگ (بە ٦٣ یاری)، وە لالیگا (بە ٦٢ یاری). ئەوەی یەکەمیان لەگەڵ چێڵسی بووە و لە لالیگاش لەگەڵ ریاڵ مەدریددا.

بابەتی زیاتر

Back to top button