ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تەواو ئینتەر میلان داهاتووی لاوتارۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا
یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بە درێژایی ئەم هاوینە لە هەوڵی ئەوەدابووە کە لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا وەکو شوێنگرەوەی هاری کەین بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوون.

پێپێ مارۆتا بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی ئینتەر میلان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری DAZN لەبارەی داهاتووی هێرشبەری یانەکەیان گووتی ” لەم هاوینەدا چەندین یانەی هەوڵی رازی کردنی یاریزانەکانیانداوە، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە دەڵێم کە ئەو لەگەڵ ئێنە دڵخۆشە و بریاریداوە لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت ”.

لاوتارۆ هاوینی رابردووش بووە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەڵام یانەکەی ئامادەنەبوو کەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، بۆیە دواجار گواستنەوەی سەری نەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button