ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید چارەنوسی ڤالڤێردی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکارە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئۆروگوای و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چوار ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام یانەکەی دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژتر بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری شایانەکان بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕستکاری ئۆروگوایی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، دەیانەوێت هەفتەی داهاتوو چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە و بۆ چەند ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

ڤالڤێردی لە ساڵی 2016 لە یانەی پێنارۆلی وڵاتەکەی گواسترایەوە ریال مەدرید کاستیا و دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش دوای دوو ساڵ گواسترایەوە تیپی یەکەمی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button